١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٣٨
تۆڵەی ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانیمان کردووەتەوە، هێشتا تۆڵەی خۆی ماوە

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە کردنە ئامانجی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عەین ئەسەد وتی: ئەو کارە بەس تۆڵەی پێکانی ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانی بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس و هاوڕێکانی هەڵەی ستراتیژی ئەمریکا وەسف کرد وو تی: ئەمریکییەکان ئەبێ لە ناوچەکە بچنە دەرەوە و ئەگەر ئەمڕۆ نەچنە دەرەوە،  سبەی درەنگە و لە ناوچەکە خەساری جیدی دەبینن.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر پێکانی ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی و شەهید کردنیان و زیادی کرد: ئێران تۆڵەی پێکانی ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانی بە هاویشتنی ١٣ مووشەک بەرەو بنکەی ستراتیژیکی عەین ئەسەدی کردەەوە بەڵام تۆڵەی خوێنی سەردار سولەیمانی گەورەتر لەوەیە کە ئەمریکییەکان بیری دەکەنەوە.

342/